كریستیانۆ نیگه‌رانه
كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بێزاری خۆی له مامه‌ڵه‌ی فه‌رمانگه‌ی باجی ئیسپانیا ده‌رده‌بڕێت و به حاكمی باجدان ده‌ڵێت ده‌مه‌وێت بۆ ئینگلته‌را بگه‌ڕێمه‌وه.
رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا بڵاویانكردوه‌ته‌وه كریستیانۆ رۆنالدۆ له كاتی دانیشتنی له‌به‌رده‌م حاكمی باجی ئیسپانیا كه بۆ قسه‌لێوه‌رگرتن له‌سه‌ر نه‌دانی باج به بڕی 14 ملیۆن یۆرۆ و 700 هه‌زار به حكومه‌ت تۆمه‌تبار كراوه، ڕایگه‌یاندوه كه ئاره‌زوو ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئینگلته‌را و له پریمه‌رلیگدا یاریی بكاته‌وه.
رۆنالدۆ به حاكمی باجی ئیسپانیای وتوه: كاتێك له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا چومه ئینگلته‌را پێیانوتم كه فه‌رمانگه‌ی باج لێره بۆ هاوكاری یاریزانانه و هه‌مو كه‌سێك لێی سوودمه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام له ئیسپانیا هه‌میشه ده‌بێت پاره‌ی زیاتر بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له كێشه‌كان ڕزگارت بێت.
رۆژنامه‌كان بڵاویشیانكردوه‌ته‌وه كریستیانۆ له مامه‌ڵه‌ی فه‌رمانگه‌ی باجی ئیسپانیا زۆر نیگه‌رانه‌و ئه‌مه‌ش وایكردوه بیر له به‌جێهشتنی لالیگا و گه‌ڕانه‌وه بۆ پریمه‌رلیگ بكاته‌وه.
خوێندراوەتەوە946