وه‌رزش

یوساین بۆڵت میداڵی زێڕی ڕاكردنی 100 مه‌تری به‌ گاتلین دۆڕاند

جاستن گاتلینی ئه‌مریكی سنوورێكی بۆ یوساین بۆڵتی جامایكی دانا و له‌ ته‌مه‌نی 35 ساڵیدا میداڵی زێڕی راكردنی‌ 100 مه‌تری لێ برده‌وه‌.

له‌ پێشبڕكێی 100 مه‌تری پاڵه‌وانێتیی جیهانیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی له‌نده‌ن یوساین بۆڵتی جامایكی ده‌یویست دوا میداڵی زێڕ بباته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ دوا پاڵه‌وانێتییه‌تی به‌شداری تێدا بكات و به‌ یه‌كجاری واز له‌ یاریكردن ده‌هێنێت، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی پێشبینییه‌كانه‌وه‌ بۆڵت بوه‌ براوه‌ی‌ میداڵی برۆنز.

جاستن گاتلینی ئه‌مریكی كه‌ پێشتر دوو جار به‌هۆی ماده‌ی وزه‌به‌خشه‌وه‌ راگیراوه‌ توانی‌ له‌ ته‌مه‌نی 35 ساڵیدا له‌ یوساین بۆڵتی جامایكی بباته‌وه‌و پله‌ی‌ یه‌كه‌م و میداڵی زێڕی برده‌وه‌ كاتێك ماوه‌كه‌ی به‌ 9 چركه‌ و له‌ ده‌یا 9ی چركه‌یه‌ك ته‌واو كرد، پله‌ی‌ دوه‌میش بۆ كریستیان كۆلمانی‌ ئه‌مریكی بوو.

بۆڵت كه‌ خێراترین پیاوی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت و خاوه‌نی‌ 8 میداڵی زێڕی 3 ئۆڵمپیادی ڕابردوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە402