كۆندۆگبیا داوا له ئیداره‌ی ئینته‌ر ده‌كات رێگه به‌رۆیشتنی بده‌ن
جێفری كۆندۆگبیای فه‌ره‌نسی داوا له ئیداره‌ی ئینته‌ر میلان ده‌كات رێگه‌ی پێبده‌ن یانه‌كه به‌جێبهێڵێت‌و هه‌ریه‌كه له‌یانه‌كانی لیڤه‌رپوڵ‌و تۆتنهامیش هه‌وڵی كڕینی ده‌ده‌ن.
رۆژنامه‌ی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردۆته‌وه، كۆندۆگبیا نیگه‌رانه له‌و دۆخه‌ی كه له‌یانه‌ی ئینته‌ر میلان تێیكه‌وتوه، به‌تایبه‌تی كه وه‌رزی رابردوو كه‌مترین كات به‌شداری ده‌كرد، بۆیه ده‌یه‌وێت وه‌رزی داهاتوو روبكاته یانه‌یه‌كیتر.
لاگازیتا ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، كۆندۆگبیا به‌فه‌رمی داوای له ئیداره‌ی ئینته‌ر میلان كردوه رێگه‌ی پێبده‌ن له‌م هاوینه‌دا یانه‌كه به‌جێبهێڵێت.
رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانیش بڵاویكردۆته‌وه، یانه‌كانی لیڤه‌رپوڵ‌و تۆتنهام چاودێری ئه‌و یاریزانه فه‌ره‌نسیه ده‌كه‌ن‌و هه‌وڵی كڕینی ده‌ده‌ن.
سه‌ن ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، نرخی كۆندۆگبیا له 30 ملیۆن یۆرۆ كه‌متر نیه‌و ئێستاش خاوه‌نی گرێبه‌ستێكه له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلان كه تاكو ساڵێ 2020 ده‌خایه‌نێت.
خوێندراوەتەوە406