نه‌یمار داسیلڤا له پارك دو پرانس پێشكه‌شی هانده‌ران كرا
یانه‌ی پاریس سانجێرمان له ڕێزلێنانه‌كانی بۆ نه‌یمار داسیلڤا به‌رده‌وامه و له نێو یاریگای باخچه‌ی شازاده‌كان له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا پێشكه‌شی هانده‌رانی كرد.
یانه‌ی پاریس سانجێرمان پێش یاریی ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا نه‌یمار داسیلڤای یاریزانی نوێی به هانده‌ران ناساند، ئه‌مه‌ش بۆ دوه‌مجار بوو یانه‌ی پاریس سانجێرمان له نێو یاریگای پارك دو پرانسدا نه‌یمار پێشكه‌شی هانده‌ران و راگه‌یاندنه‌كان بكات، دوای رۆژی هه‌ینی له پاش ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی و ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی نه‌یمار له نێو یاریگادا پێشكه‌ش كرا.
نه‌یمار داسیلڤا به گرانترین گرێبه‌ست له مێژووی تۆپی پێدا كه 222 ملیۆن یۆرۆیه‌و نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بوو له به‌رشه‌لۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به سانجێرمانه‌وه كرد، به‌ڵام به‌هۆی نه‌گه‌یشتنی به‌ڵگه‌نامه‌ی گواستنه‌وه‌كه‌ی له یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیاوه بۆ یه‌كێتیی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا، نه‌یمار نه‌یتوانی له یه‌كه‌م یاریی یانه‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر ئه‌میان به‌شداری بكات.
خوێندراوەتەوە638