ئارسناڵ و چێڵسی له‌سه‌ر قه‌ڵغانی خێرخوازی به‌یه‌كده‌گه‌ن
ئه‌مڕۆ یاریی قه‌ڵغانی خێرخوازی ئینگلته‌را به‌رێوه‌ده‌چێت و له دێربی له‌نده‌ندا ئارسناڵ و چێڵسی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
له‌سه‌ر یاریگای وێمبڵی كاتژمێر چواری ئێواری ئه‌مڕۆ هه‌ردوو یانه‌ی ئارسناڵی براوه‌ی نازناوی جامی یه‌كێتیی یانه‌كانی ئینگلته‌را و یانه‌ی چێڵسی پاڵه‌وانی خولی یانه نایابه‌كانی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌و نازناوی قه‌ڵغانی خێرخوازی ئینگلته‌را یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
یانه‌ی ئارسناڵ پێشتر 6 جار ئه‌و نازناوه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌و هه‌وڵ ده‌دات بۆ جاری حه‌وته‌م ببێته‌وه پاڵه‌وان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئارسن ڤینگه‌ر چاوی له تواناكانی ئه‌لێكسه‌نده‌ر لاكازێتی هێرشبه‌ری تازه‌یه‌تی له یه‌كه‌م یاریی فه‌رمیدا خۆی تاقی بكاته‌وه‌و له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی خۆی جێگیر بكات.
له به‌رامبه‌ردا چێڵسی كه سێ جار بوه‌ته براوه‌ی جامه‌كه و دواین جار له 2009 دا بوو، ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی یارییه دۆستانه‌كه‌ی مانگی رابردوویان له سه‌نگاپورا بردنه‌وه به‌سه‌ر ئارسناڵدا تۆمار بكات.
ئه‌م یارییه‌ش هه‌لێكی باشه بۆ ئه‌لڤارۆ مۆراتای هێرشبه‌ری نوێی چێڵسی بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی شوێنی دێگۆ كۆستا بگرێته‌وه كه نزیكه له به‌جێهشتنی یانه‌كه.
خوێندراوەتەوە403