سڤیلیا خیسۆس ناڤاسی پێشكه‌شی هانده‌ران و ڕاگه‌یاندنه‌كان كرد
یانه‌ی سیڤیلیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا خیسۆس ناڤاسی به هانده‌رانی یانه‌كه‌ی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ناساند و بۆ دوه‌مجار گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا ئیمزا كرده‌وه.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا ناڤاس سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خولی ئیسپانیا و یاریی كردنه‌وه بۆ یانه‌ی سڤیلیا وتی: زۆر خۆشحاڵم به‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی هانده‌ران، ئامانجم بوو بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئیسپانیا‌و له پێناو ئه‌و هانده‌رانه‌دا یاریی بكه‌مه‌وه و چێژ له تۆپی پێی ئێره وه‌ربگرمه‌وه و بۆ دوه‌مجار خه‌ونی یاریكردنم بۆ سڤیلیا هاته دی.
له باره‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ریزی مانچسته‌ر سیتی یاریی كرد ناڤاس وتی: له مان سیتی زۆر دڵخۆشم بووم ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌وێ بووم به شێوازێكی باش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردم له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌مه‌وێت سوپاسی ئه‌ندامانی ئه‌و یانه‌یه بكه‌م.
خیسۆس ناڤاس ساڵی 2003 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی سڤیلیاوه كرد‌و تا 2013 له‌و یانه‌یه یاریی كرد‌و له 2013 تا 2017 یاریی بۆ مان سیتی كرد‌و جارێكی تریش به گرێبه‌ستێكی سێ ساڵی گه‌ڕایه‌وه سڤیلیا.
خوێندراوەتەوە395