وه‌رزش

ڤیدیۆ.. بایرن میونخ پێنجه‌م یاریی دۆستانه‌ی دۆڕاند

یانه‌ی بایرن میونخ پێنجه‌م یاریی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاریی دۆڕاند و به‌رامبه‌ر یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی پله‌ی‌ سێیه‌می جامی ئۆدی له‌ده‌ستدا.

له‌ یاریی دیاریكردنی‌ پله‌ی‌ سێیه‌می جامی دۆستانه‌ی ئۆدیدا یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی بوه‌ میوانی‌ بایرن میوخی ڕێكخه‌ری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌، یانه‌ی‌ ناپۆلی به‌ خێرایی جیاوازی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی دروستكردو كالیدۆ كۆلیبالی له‌ خوله‌كی‌ 14 گۆڵی پێشكه‌وتنی یانه‌كه‌ی باكووری ئیتاڵیای تۆمار كرد.

له‌ تایمی دوه‌مدا ئه‌نچیلۆتی چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی ئه‌نجامدا بۆ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ نه‌یتوانی‌ پلانه‌كه‌ی سه‌ربخات و له‌ خوله‌كی‌ 55 ئیمانوێلی جیاكرینی گۆڵی دوه‌می بۆ یانه‌ی ناپۆلی تۆمار كردو یارییه‌كه‌ش به‌ دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به‌ سوودی یانه‌ی‌ ناپۆلی كۆتایی هات و پله‌ی‌ سێیه‌می جامی ئۆدی به‌ده‌ستهێنا.

ئه‌مه‌ش پێنجه‌م شكستی یانه‌ی بایرن میونخ بوو له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ ئه‌م وه‌رزه‌یدا و ته‌نیا یه‌ك یاریی به‌رامبه‌ر یانه‌ی چێڵسی بردوه‌ته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە596