ڤیدیۆ.. ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید جامی دۆستانه‌ی ئۆدی برده‌وه
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه شكستی به یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ هێنا و جامی دۆستانه‌ی ئۆدی به‌ده‌ستهێنا.
له یاریی كۆتایی جامی دۆستانه‌ی ئۆدیدا هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی و لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی له‌سه‌ر یاریگای ئالیانز ئارینا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، تایمی یه‌كه‌م به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر به سوودی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كۆتایی هات كه له خوله‌كی 33 كایدی باری تۆماوی كرد.
لیڤه‌رپوڵ له تایمی دوه‌مدا ڕیزه‌كانی رێكخسته‌وه‌و هه‌وڵه‌كانی بۆ یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه چڕتر كرده‌وه، تا له خوله‌كی 83 رۆبێرتۆ فێرمینیۆ به لێدانی سزا گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ ڕیدز تۆمار كرده‌وه.
یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌ك كۆتایی هات و له لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ دیاریكردنی براوه‌ی یارییه‌كه گیرایه به‌ر، كه تێیدا یاریزانانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به 5 لێدانی سه‌ركه‌وتوو به‌رامبه‌ر 4 لێدان سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كرد‌و نازناوی جامی ئۆدی ده‌ستانه‌یان به‌ده‌ستهێنا.
خوێندراوەتەوە754