نیس بۆ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ سه‌ركه‌وت
یانه‌ی نیسی فه‌ره‌نسی به یه‌كسانبوونی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام توانی بلیتی گه‌یشتن به قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ به‌ده‌ستبهێنێت.
له قۆناغی سێیه‌می پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌دا یانه‌ی نیسی فه‌ره‌نسی بوه میوانی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردامی هۆڵه‌ندی، نیس له تۆماركردنی گۆڵ ده‌ستپێشخه‌ری كرد‌و له خوله‌كی 3 دا ئارنۆ سۆكیت یانه‌ی میوانی به گۆڵێك پێشخست، به‌ڵام تایمی یه‌كه‌م به یه‌كسانیی كۆتایی هات كاتێك له خوله‌كی 26 دۆنی ڤان دی بیك گۆڵی به‌رامبه‌ر بۆ ئه‌یاكس تۆمار كرده‌وه.
له تایمی دوه‌مدا ئه‌یاكس توانی ده‌ستپێشخه‌ریی بكات و له خوله‌كی 57 گۆڵی دوه‌می له رێگه‌ی داڤینسۆن سانچێز میناوه تۆمار كرد، نیس بۆ یه‌كسانككردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه هه‌وڵه‌كانی چڕ كرده‌وه‌و له خوله‌كی 79 ڤینسۆن مارشاڵ گۆڵی دوه‌م و یه‌كسانبونه‌وه‌ی نیسی كرد، یارییه‌كه‌ش به دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایی هات، به‌م ئه‌نجامه‌ش نیس به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاریی چونی سه‌ر یاریگای خۆی به گۆڵێك كۆتایی پێهێنابوو، توانی بلیتی گه‌یشتن به قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ به‌ده‌ستبهێنێت و ئه‌یاكسیش چوه خولی ئه‌وروپییه‌وه.
خوێندراوەتەوە320