نه‌یمار له پۆرتۆ پشكنینی پزیشكی ئه‌نجامدا
نه‌یمار داسیلڤا به گرێبه‌ستێكی پێنج ساڵی یانه‌ی پاریس سانجێرمان رازی بوه‌و له پۆرتۆی پۆرتوگال پشكنینی پزیشكی ئه‌نجامداوه‌و ئه‌مڕۆ ده‌گاته پاریس.
رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی بڵاویكردوه‌ته‌وه نه‌یمار داسیلڤا پێش ئه‌وه‌ی گه‌شتی پاریس بكات و وگرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ئیمزا بكات، چوه‌ته پۆرتۆی پرتوگال و به ئاماده‌بوونی ئیریك رۆلاندی پزیشكی تایبه‌تی پاریس سانجێرمان پشكنینی پزیشكی ئه‌نجامداوه و ماكسوێلی یاریزانی پێشووی پاریس سانجێرمان و به‌رشه‌لۆنه‌ش ئاماده بوه و دوای ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كانیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌رشه‌لۆنه.
سای سپۆرتیش بڵاویكردوه‌ته‌وه نه‌یمار به گرێبه‌ستێكی پێنج ساڵی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ڕازی بوه و مووچه‌ی ساڵانه‌شی 30 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت، به‌مجۆره‌ش نه‌یمار زیاتر له 500 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌كه‌وێت، كه نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی 222 ملیۆن یۆرۆیه.
خوێندراوەتەوە471