مانچسته‌ر یوناتیتد له‌گه‌ڵ سێرجی ئۆرییه گه‌یشته رێكه‌وتن
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ سێرجی ئۆرییه‌ی كۆتدیڤواری و به‌رگریكاری پاریس سان جێرمان گه‌یشتۆته رێكه‌وتن و ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ ئۆڵد ترافۆرد ده‌گوازێته‌وه.
رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی بڵاویكرده‌وه, یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌سه‌ر داوای خۆزیه مۆرینیۆی راهێنه‌ر له‌گه‌ڵ سێرجی ئۆرییه رێكه‌وتوه‌و ئه‌و یاریزانه‌ی رازیكردوه په‌یوه‌ندی به شه‌یتانه سوره‌كانه‌وه بكات, ئه‌م هه‌واڵه‌ش دوای یه‌ك رۆژ له ئیمزای كردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ نیمانیا ماتیچ دێت كه له یانه‌ی چێڵسییه‌وه گواستیه‌وه بۆ ریزه‌كانی.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه, یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به 30 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه‌ی له یانه فه‌ره‌نسییه‌كه كڕیوه‌و هه‌فتانه‌ش بری 95 هه‌زار پاوه‌ندی پێده‌دات.
سێرجی ئۆرییه وه‌رزی رابردوو به‌هۆی بونی كێشه, چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن پی ئێس جیه‌وه سزادراو دوای هاتنی دانی ئه‌لڤێس و بونی تۆماس مونیریش یاریكردنی ئه‌و یاریزانه‌ی له وه‌رزی داهاتوودا كه‌مكردۆته‌وه بۆیه بریاریدا یانه‌كه به‌جێبهێڵێت و به گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه‌ی مان یونایتد رازیبوو.
خوێندراوەتەوە334