میلان نزیكبۆته‌وه له گواستنه‌وه‌ی دیگۆ كۆستا
یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی گرێیبه‌ست و نزیكبۆته‌وه له گواستنه‌وه‌ی دیگۆ كۆستای هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسی بۆ ریزه‌كانی.
ئاژانسی سكای سپۆرتس بڵاویكردۆته‌وه, یانه‌ی ئه‌ی سی میلان هه‌نگاوێكی ماوه به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی به گرێبه‌ستی دیگۆ كۆستا بهێنێت, بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خۆرخێ مێندێزی به‌رێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه به‌مه‌به‌ستی رێكه‌وتنی نێوان هه‌ردولا له‌سه‌ر چۆنێتی و بڕی گرێبه‌سته گه‌یشتۆته له‌نده‌ن.
ئاژانسه‌كه بڵاویشیكردۆته‌وه, میلان به جدی چۆته نێو مامه‌ڵه‌ی كڕینی كۆستاوه‌و ئاره‌زوو ده‌كات ئه‌و یاریزانه بكاته یانزه‌یه‌م گرێبه‌ستی له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا.
دیگۆ كۆستای ته‌مه‌ن 28 ساڵ, له ساڵی 2013 له یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی چێڵسیه‌وه كرد, ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ریش نایه‌وێت بۆ وزه‌رزی داهاتوو كۆستا له پلانه‌كانیدا بێت, هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر زۆره به گرێبه‌سته‌كه‌ی میلان رازیبێت و په‌یوه‌ندی به رۆسۆنێریه‌وه بكات.
خوێندراوەتەوە363