گاریس به‌یڵ به‌هۆی پێكانه‌وه راهێنانه‌كانی ریاڵ مه‌دریدی به‌جێهێشت
گاریس به‌یڵی وێڵزی له راهێنانه‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدا دووچاری پێكان هات و به‌و هۆیه‌شه‌وه نه‌یتوانی راهێنانه ئاماده‌كارییه‌كانی یانه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر خولی ئه‌ستێره‌كانی ئه‌مریكا ته‌واو بكات.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانیه‌یكان بڵاویانكرۆته‌وه, له راهێنانه‌كانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كه بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر خولی ئه‌ستێره‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجامیده‌دا, گاریس به‌یڵ له قاچیی راستیدا دووشی ئازار بوه, به‌وهۆیه‌شه‌وه نه‌یتوانی راهێنانه‌كان ته‌واو بكات و یاریگای به‌جێهێشتوه.
رۆژنامه‌كان بڵاویشیانكردۆته‌وه, تا ئێستا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به ره‌سمی له‌سه‌ر پێكانه‌كه‌ی به‌یڵ هیچ زانیارییه‌كی بڵاونه‌كردۆته‌وه به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و یاریزانه نه‌توانێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌شداری جامی سوپه‌ری ئه‌ورپا بكات كه بڕیاره له رۆژی هه‌شتی ئه‌م مانگه روبه‌روی مانچسته‌ر یونایتده ببێته‌وه.
ئه‌مه‌شی له كاتێكدا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌مه له یارییه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاریدا روبه‌رووی ئه‌ستێره‌كانی خولی ئه‌مریكی ده‌بێته‌وه‌و به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌شه‌وه به‌یڵ ناتوانێت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌شداری ئه‌و یارییه بكات.
خوێندراوەتەوە389