به‌رشه‌لۆنه به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر كێشه‌ی نه‌یمار بڵاوكرده‌وه
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاشكرایكرد ئه‌مڕۆ نه‌یمار داسیلڤا به فه‌رمی داوای رۆیشتنی كردوه‌و یانه‌كه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌ردابوونی داوای كردوه ته‌واوی پاره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه بدات.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر كێشه‌ی نه‌یمار داسیلڤا بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا هاتوه به‌یانی ئه‌مڕۆ نه‌یمار و باوكی كه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانییه‌تی دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه داوای كردوه رێگه‌ی پێبدرێت یانه‌كه به‌جێبهێڵێت.
به‌رشه‌لۆنه له به‌یاننامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی سه‌رۆكی یانه به نه‌یماری راگه‌یاندوه له كاتی رۆیشتنیدا ده‌بێت ته‌واوی نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێوانیان بدات كه 222 ملیۆن یۆرۆیه.
به‌رشه‌لۆنه له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی هێشتا نه‌یمار به پێی گرێبه‌ستی نێوانیان یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه، به‌ڵام ئه‌م ماوه‌یه رێگه‌ی پێدراوه به‌شداری به‌شێك له راهێنانه ئاماده‌كارییه‌كان نه‌كات، نه‌ك هه‌موو راهێنانه‌كان.
خوێندراوەتەوە2597