ریاڵ مه‌درید یارییه‌كی دۆستانه به‌رامبه‌ر ئه‌ستێره‌كانی خولی ئه‌مریكی ئه‌نجامده‌دات
شاندی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆ ئه‌نجامدانی یارییه دۆستانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌ستێره‌كانی خولی ئه‌مریكا گه‌یشتنه شاری شیكاگۆ.
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كانی له جامی دۆستانه‌ی پاڵه‌وانه‌كان و ئه‌نجامدانی یاریی كلاسیكۆ له شاری مه‌یامی، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆ ئه‌نجامدانی یارییه دۆستانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌ستێره‌كانی خولی ئه‌مریكا گه‌یشته شاری شیكاگۆ.
بڕیاره كاتژمێر 4ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید رووبه‌روی ئه‌ستێره‌كانی خولی ئه‌مریكی ببێته‌وه كه ئه‌و تیپه شڤاینشتایگه‌ری ئه‌ڵمانی كاپتنی ده‌بێت و ریكاردۆ كاكای به‌رازیلیش یاریی تێدا ده‌كات.
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئه‌مساڵ له وڵاتی ئه‌مریكا ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێ ده‌ستپێكردو سێ یاریی به‌رامبه‌ر یانه‌كانی مانچسته‌ر یونایتد و مانچسته‌ر سیتی و به‌رشه‌لۆنه ئه‌نجامداو هه ر سێ یارییه‌كه‌شی دۆڕاند.
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له كاتی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزاناندا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ دانی سیبایۆس و تیۆ هێرناندێزدا ئیمزا كر‌و فایخۆشی گه‌رانده‌وه ریزه‌كانی، له ئێستاشدا گرێبه‌ستی پێشكه‌شی كیلیان مباپی یاریزانی مۆناكۆ كردووه‌و چاوه‌ڕوانی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌كات.
خوێندراوەتەوە564