ئه‌مڕۆ جامی دۆستانه‌ی ئۆدی ده‌ستپێده‌كات
ئه‌مرۆ یارییه‌كانی جامی دۆستانه‌ی ئۆدی ده‌ستپێده‌كات و سبه‌ی شه‌ویش یاریی كۆتایی له نێوان دوو یانه‌ی براوه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كاتژمێر 6 و 45 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌وڵێر یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئیسپانی و ناپۆلی ئیتاڵی یه‌كه‌م یاریی پاڵه‌وانێتییه‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ن و له‌سه‌ر یاریگای ئالیانز ئارینا به‌ڕێوه ده‌چێت.
دواتر و له كاتژمێر 9 و 30 خوله‌كی شه‌ودا یانه‌ی بایرن میونخی رێكخه‌ری پاڵه‌وانێتییه‌كه ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی ده‌بێته‌وه.
سبه‌ی شه‌و یاریی كۆتایی له نێوان دوو یانه‌ی براوه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دوو یانه‌ی دۆڕاویش یاریی دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌م ئه‌نجامده‌ده‌ن.
یانه‌ی بایرن میونخ ساڵانه پێش وه‌رزی نوێ جامی دۆستانه‌ی ئۆدی رێكده‌خات و سێ یانه‌ی دیكه بۆ به‌شداریكردن بانگێشت ده‌كات.
خوێندراوەتەوە564