دوای بایلی مان یونایتد جۆنزیسی بۆ سوپه‌ری ئه‌وروپا له‌ده‌ستدا
یانه‌ی مان یونایتد دوای ئیریك بایلی یاریزانێكی دیكه‌شی بۆ جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا له‌ده‌ستدا و یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا بۆ دوو یاریی سزای ڕاگرتنی به‌سه‌ر فیل جۆنزدا سه‌پاند.
یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا بڕیاریدا فیل جۆنزی به‌رگریكاری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد بۆ دوو یاریی له پاڵه‌وانێتییه ئه‌وروپییه‌كان رابگرێت و به 5 هه‌زار یۆرۆش سزای دارایی داوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له یاریی كۆتایی یۆرۆپا لیگ كه مان یونایتد نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، جۆنز سوكایه‌تی به سه‌رپه‌رشتیارانی پاڵه‌وانێتییه‌كه كردوه، به‌مجۆره‌ش فیل جۆنز ناتوانێت له یاریی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید به‌شداریی بكات.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه مان یونایتد له تواناكانی ئیریك بایلی به‌گریكاریشی بێبه‌ش ده‌بێت كه ئه‌ویش به‌هۆی ره‌فتاری ناوه‌رزشییه‌وه له یاریی پێش كۆتایی یۆرۆپا لیگ بۆ سێ یاریی سڕ كراوه له پاڵه‌وانێتییه ئه‌وروپییه‌كان.
رۆژی هه‌شتی ئه‌م مانگه له وڵاتی مه‌كدۆنیا یاریی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا له نێوان ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی چامپیۆنس لیگ و مان یونایتدی براوه‌ی یۆرۆپا لیگ ڕووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
خوێندراوەتەوە291