مانچسته‌ر یونایتد بۆ سێ ساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ماتیچدا ئیمزاكرد
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ نیمانیا ماتیچی سڕبیدا ئیمزاكردو به هانده‌ران و راگه‌یاندنه‌كانیشی ناساند.
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد دوای رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی توانی نیمانیا ماتیچی سڕبی له یانه‌ی بلوزه‌وه بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
دوای گه‌یشتنی ماتیچ به باره‌گای یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ئه‌و یاریزانه گرێبه‌ستێكی بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز ئیمزا كرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی چێڵسی بڕی 40 ملیۆن پاوه‌ندی وه‌رگرت، دواتر ماتیچ درێسی 31ی شه‌یتانه سوره‌كانی پۆشی و به هانده‌ران و راگه‌یاندنه‌كان ناسێنرا.
ماتیچ بۆ دووه‌مجاره په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه‌وه ده‌كات كه مۆرینیۆ راهێنه‌رایه‌تی ده‌كات ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2014 له یانه‌ی به‌نفیكاوه رویكرده یانه‌ی چێڵسی.
نیمانیا ماتیچی 28 ساڵ، پێشتر له یانه‌كانی ڤیتیسیه ئارنهیم و به‌نفیكا یاریكردووه‌و بووه سێیه‌م یاریزانی نوێی مانچسته‌ر یونایتد له‌م هاوینه‌دا، ئه‌واش دوای ئه‌وه‌ی پێشتر شه‌یتانه سوره‌كان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ڤیكتۆر لیندلۆڤ و رۆمیلۆ لۆكاكۆ ئیمزاكرد.
خوێندراوەتەوە305