وه‌رزش

نه‌یمار داسیلڤا بڕیاریدا به‌رشه‌لۆنه‌ به‌جێبهێڵێت

نه‌یمار داسیلڤا بڕیاره‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی داو به‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ڕاگه‌یاندوه‌ ده‌یه‌وێت بڕوات و وێستگه‌ی داهاتووشی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌بێت.

كه‌ناڵی بی ئین سپۆرت له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتوه‌ نه‌یمار داسیلڤا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی داوه‌و به‌ لێپرسراوانی‌ یانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه‌ ده‌یه‌وێت یانه‌كه‌ به‌جێبهێڵێت.

بی ئین سپۆرت بڵاویشیكردوه‌ته‌وه‌ ئێستا ته‌نیا ڕێككه‌وتنی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و پاریس سانجێرمان ماوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ به‌رازیلییه‌كه‌ بۆ پاریس، بۆیه‌ ئێستا ته‌نیا ئه‌وه‌ ماوه‌ كه‌ پاریس سانجێرمان شێوازێك بۆ پێدانی‌ 222 ملیۆن یۆرۆ به‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ وه‌ك نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نه‌یمار بدات و له‌ سزای یاری خاوێنیش به‌دوور بێت.

له‌ كاتی‌ رۆیشتنی نه‌یمار بۆ پاریس سانجێرمان ده‌بێته‌ گرانترین یاریزان له‌ مێژووی تۆپی پێدا و نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی دوو هێنده‌ی گرانترین یاریزانی‌ ئێستا ده‌بێت كه‌ پۆل پۆگبایه‌ و نرخه‌كه‌ی 105 ملیۆن پاوه‌نده‌ و مووچه‌كه‌شی 30 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت له‌ یانه‌ پاریسییه‌كه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1126