سانجێرمان بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌یمار ده‌بێت به‌بڕی 110 ملیۆن یۆرۆ یاریزان بفرۆشێت
یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا هۆشداری ده‌دات یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی نه‌یمار داسیلڤا و پێی ڕاگه‌یاندوه بۆ ئیمزا كردنی ئه‌و گرێبه‌سته سه‌ره‌تا پێویسته بایی 110 ملیۆن یۆرۆ یاریزان بفرۆشێت.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكردوه‌ته‌وه لیژنه‌ی چاودێری گواستنه‌وه‌كانی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا یانه‌ی پاریس سانجێرمانی له‌وه ئاگاداركردوه‌ته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌یمار داسیلڤای یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌بێت پێش رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه بایی 110 ملیۆن یۆرۆ له یاریزانه‌كانی ئێستای بفرۆشێت بۆ ئه‌وه‌ی له سزای یاریی خاوێن خۆی ده‌رباز بكات، ئه‌گینا ناتوانێت به‌مجۆره‌ی ئێستا نه‌یمار بباته ڕیزه‌كانییه‌وه.
ئاشكراشیكردوه له سه‌دا 20ی نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی وه‌ك باج له یانه‌ی سانجێرمان وه‌رده‌گیرێت به‌مجۆره‌ش نرخی گواستنه‌وه‌ی نه‌یمار به 280 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر سانجێرمان ده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه مووچه‌ی ساڵانه‌شی 30 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت له‌سه‌ر گیرفانی یانه پاریسییه‌كه‌یه.
خوێندراوەتەوە909