ریاڵ مه‌درید له فرۆشتنی پێنج یاریزاندا 134 ملیۆن یۆرۆی ده‌ستكه‌وتووه
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ژماره‌یه‌كی نوێی پێوانه‌یی تۆمار كرد به‌ڵام ئه‌مجاره له فرۆشتنی یاریزانان و ده‌ستكه‌وتنی بڕه‌پاره‌دا.
سایتی بێرنابیۆ بڵاویكردۆته‌وه، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له كاتی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزاناندا پێنج یاریزانی فرۆشتووه‌و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یشی له فرۆشتنی یاریزانان و ده‌ستكه‌وتنی بڕه‌پاره‌دا تۆماركردووه.
سایته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ریاڵ مه‌درید له فرۆشتنی ئه‌لڤارۆ مۆراتا و جه‌یمس رۆدریگێز و دانیلۆ و ماریانۆ دیاز و دیگۆ لۆرێنتیدا بڕی 134 ملیۆن یۆرۆی ده‌ستكه‌وتووه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش به پێوانه‌یی داده‌نرێت چونكه تا ئێستا هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه له گواستنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌ستبكه‌وێت.
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید پێشتر و له ساڵی 2013 دا به ده‌ستكه‌وتنی 113 ملیۆن یۆرۆ ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری هه‌یه‌ك له ئۆزێل و هیگواین و كالیخۆن و پیدرۆ لیۆن و رائول ئه‌لبیۆل بوو.
خوێندراوەتەوە484