بایرن میونخ و چێڵسی به‌یه‌كده‌گه‌ن
یاریزانانی یانه‌ی بایرن میونخ گه‌یشتنه وڵاتی سه‌نگافوره‌و رۆژی سێشه‌ممه‌ش رووبه‌روی یانه‌ی چێڵسی ده‌بنه‌وه.
شاندی یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌یشتنه وڵاتی سه‌نگافوره‌و راهێنانه ئاماده‌كارییه‌كانیان ده‌ستپێكرده‌وه.
پێش گه‌یشتنی شانده‌كه به شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان، ژماره‌یه‌كی زۆر له هانده‌ران پێشوازییان له یاریزانان كرد.
بڕیاره كاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه یانه‌ی بایرن میونخ له جامی دۆستانه‌ی پاڵه‌وانه‌كاندا رووبه‌روی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ببێته‌وه.
یانه ئه‌ڵمانیه‌كه پێشتر دوو یاریی به‌رامبه‌ر ئارسناڵ و ئه‌ی سی میلان ئه‌نجامداو هه‌ردوو یارییه‌كه‌شی دۆڕاند.
یانه‌ی بایرن میونخ گرنگترین گواستنه‌وه‌ی له‌م هاوینه‌دا ئه‌نجامدابێت خواستنی جه‌یمس رۆدریگێز بووه له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و تا ئێستاش نه‌یتوانیوه گرێبه‌ستی گرانبه‌ها ئیمزابكات.
خوێندراوەتەوە377