كۆلارۆڤ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڕۆماوه كرد
ئه‌لیكسه‌نده‌ر كۆلارۆڤی سربی دوای 7 ساڵ یانه‌ی مانچسته‌ر ستیی به‌جێهێشت و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی رۆمای ئیتاڵییه‌وه كرد.
یانه‌ی رۆما له‌سه‌ر سایتی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه به گرێبه‌ستێك كه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه و تا هاوینی 2020 درێژه ده‌كێشێت ئه‌لیكسه‌نده‌ر كۆلارۆڤی سربی بردوه‌ته‌وه ڕیزه‌كانییه‌وه.
رۆما بڵاویشیكردوه‌ته‌وه كۆلارۆڤ دوای ئه‌وه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی پشكنینه پزیشكییه‌كانی تێپه‌ڕاند، به‌شداری راهێنانه‌كانی كردوه.
رۆژنامه‌كانیش ئاشكرایان كردوه نرخی گواستنه‌وه‌ی كۆلارۆڤ بۆ یانه‌ی ڕۆما به 5 ملیۆن یۆرۆ بوه.
كۆلارۆڤ له ساڵی 2010 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچسته‌ر سیتییه‌وه كرد‌و ماوه‌ی 7 ساڵ له ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌دا یاریی كردوه‌و، دوو جار نازناوی پریمه‌رلیگی له‌گه‌ڵ بردوه‌ته‌وه.
له لێدوانێكیشیدا بۆ سایتی یانه‌كه‌ی وتی زۆر دڵخۆشم كه لێره‌م، هه‌وڵده‌ده‌م هه‌موو تواناكانم بۆ خزمه‌تی رۆما به‌كاربهێنم، چونكه ئامانجی من هه‌میشه بردنه‌وه‌یه.
خوێندراوەتەوە240