زانیاری له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی ریاڵ و مان یوتایتد
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید یه‌كه‌م یاریی ئاماده‌كاریی بۆ وه‌رزی نوێ ئه‌نجامده‌دات و له جامی دۆستانه‌ی پاڵه‌وانه‌كاندا رووبه‌روی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌بێته‌وه.
له یه‌كه‌م یاریی خۆی له پاڵه‌وانێتیی دۆستانه‌ی پاڵه‌وانه‌كاندا، كاتژمێر 12:5 خوله‌كی نیوه‌شه‌و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌رامبه‌ر یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی یاریی ده‌كات.
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد زووتر ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كان كردووه‌و ئه‌مه چواره‌م یارییه‌تی ئه‌نجامی ده‌دات، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ریاڵ مه‌درید یه‌كه‌م یارییه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت زینه‌دین زیدان به پێكهاته‌یه‌كی جیاوازه‌وه یاریی بكات.
بۆ ئه‌و یارییه‌و به‌هۆی ته‌واونه‌بونی پشوه‌كه‌یه‌وه كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌شداری ناكات و سێرجیۆ رامۆسیش هه‌رچه‌نده ده‌ستی به راهێنانه‌كان كردۆته‌وه به‌ڵام پێناچێت به‌شداری بكات.
بریاره رۆژی 12ی مانگی 8ی داهاتوو هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی چامپیۆنس لیگ و مانچسته‌ر یونایتدی پاڵه‌وانی یۆرۆپا لیگ له‌سه‌ر جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا به‌یه‌كبگه‌ن.
خوێندراوەتەوە1194