ڤیدیۆ.. جامی دۆستانه‌ی پاڵه‌وانه‌كان: به‌رشه‌لۆنه ( 2 - 1 ) له یۆڤانتۆسی برده‌وه
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه تۆڵه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای له یۆڤانتۆس كرده‌وه‌و له جامی دۆستانه‌ی پاڵه‌وانه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ردا تۆماركرد.
له پاڵه‌وانێتیی جامی دۆستانه‌ی پاڵه‌وانه‌كانداو له وڵاتی ئه‌مریكا، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی رووبه‌روی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بوه‌وه.
له‌تایمی یه‌كه‌مدا یاریزانانی به‌رشه‌لۆنه به به‌هێزی ده‌ركه‌وتن و توانیان كۆنتڕۆڵی یاریگا بكه‌ن، ئه‌وه‌ش وایكرد دوو گۆڵ له‌رێگه‌ی نه‌یمار دا سیلڤا له خوله‌كه‌كانی 15 و 26 دا تۆماربكه‌ن، تایمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات.
له‌تایمی دووه‌مداو له خوله‌كی 63 دا جۆرجیۆ كیلینی گۆڵێكی بۆ یۆڤانتۆس تۆماركرد‌و جیاوازییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه، هه‌رچه‌نده دوای ئه‌و گۆڵه یۆڤانتۆس به‌دوای هه‌لێكی تردا ده‌گه‌را تا ئه‌نجامه‌كه یه‌كسانبكاته‌وه به‌ڵام دواجار یارییه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك به‌سودی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كۆتایی هات.
ئه‌وه سێیه‌م یاریی نێوان ئه‌و دوو یانه‌یه بوو له‌مساڵدا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كاندا دوو جار رووبه‌روی یه‌كبونه‌وه‌و یۆڤانتۆس له‌نێو یاریگای خۆیدا به 3 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد‌و له‌نێو یاریگای به‌رشه‌لۆنه‌دا به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبون.
خوێندراوەتەوە298