بروسیا دۆرتمۆند مانه‌وه‌ی ئۆبامیانگ دوپاتده‌كاته‌وه
یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی رۆیشتنی پێر ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری ره‌تده‌كاته‌وه‌وه مانه‌وه‌ی له ریزه‌كانی یانه‌كه دووپاتده‌كاته‌وه.
یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر سایتی تایبه‌تی خۆی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باسیان له رۆیشتنی ئۆبامیانگی ده‌كرد و مانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه گابۆنییه‌ی له سیگناڵ ئیدونا پارك دووپاتده‌كاته‌وه.
دۆرتمۆند بڵاویكرده‌وه, ئۆبامیانگ به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ فرۆشتن نیه‌و ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وام ده‌بێت, ئه‌وه‌ش له كاتێكدا كه له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا ناوی ئۆبامیانگ به رۆیشتنی بۆ هه‌ر یه‌ك له یانه‌كانی ریاڵ مه‌درید و چێڵسی و میلان و پاریس سانجێرمانه‌وه به‌سترابۆوه.
پیر ئۆبامیانگی ته‌مه‌ن 28 ساڵ یه‌كێكه له یاریزانه گرنگه‌كانی یانه‌ی دۆرتمۆند و وه‌رزی رابردو به تۆماركردنی 31 گۆڵ بوه گۆڵكاری بۆندس لیگا و له یاریی رابردوی یانه‌كه‌شی به‌رامبه‌ر میلان له جامی دۆستانه‌ی پاڵه‌وانه‌كاندا توانی له سێ گۆڵی یانه‌كه‌ی دوو گۆڵ تۆمار بكات.
خوێندراوەتەوە716