دی چیلیۆ په‌یوه‌ندی به یۆڤانتۆسه‌وه كرد
یانه‌ی یۆڤانتۆس گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ماتیا دی چیلۆی یاریزانی یانه‌ی ئه‌ی سی میلان ئیمزا كرد و ئه‌مرۆش ئه‌و یاریزانه پشكنینه پزیشكییه‌كانی خانمه پیره‌كه ئه‌نجامده‌دات.
یانه‌ی یۆڤانتۆس له تویته‌ری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه, له‌گه‌ڵ یانه‌ی میلان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ماتیا دی چیلۆ بۆ خانمه پیره‌كه رێككه‌وتون و ئه‌و یاریزانه‌یان بۆ شوێنی دانیڵ ئه‌لڤێسی به‌رازیلی گواستۆته‌وه.
یانه‌كه بڵاویشیكردۆته‌وه, ماتیا دی چیلۆ بری 12 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر یانه‌ی یۆڤانتۆس كه‌وتوه‌و ئه‌مرۆش پشكنینه پزیشكییه‌كانی یانه‌كه ئه‌نجامده‌دات.
ماتیا دی چیلۆ له لێدوانێكدا بۆ سایتی كالچیۆ میركاتۆ وتی: زۆر دڵخۆشم به په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك یۆڤانتۆس, دوباره خۆشحاڵم به یاریكردنه‌وه‌م له ژێر راهێنه‌رایه‌تی ماسیملیانۆ ئه‌لێگریدا.
ماتیا دی چیلۆ بۆ جاری دووه‌مه له ژێر راهێنه‌رایه‌تی ئه‌لێگری یاریده‌كاته‌وه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2011 دا راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌ی سی میلان بوو.
خوێندراوەتەوە441