وه‌رزش

بایرن میونخ رازیبوو ریناتۆ سانچێز بداته‌ میلان

یانه‌ی‌ بایرن میونخی‌ ئه‌ڵمانی‌ ره‌زامه‌ندی‌ ده‌ربری‌ ریناتۆ سانچێز به‌ یانه‌ی‌ ئه‌ی‌ سی‌ میلان بدات و ئه‌و یاریزانه‌ به‌ خواستن و بۆ ماوه‌ی‌ وه‌رزێك په‌یوه‌ندی‌ به‌ یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌وه‌ بكات.

ئاژانسی‌ ئی‌ ئێس پی‌ ئێن بڵاویكرده‌وه‌, یانه‌ی‌ بایرن میونخ و میلان رێككه‌وتن له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی‌ ریناتۆ سانچێزی‌ پرتوگالی‌ به‌ خواستن و بۆ ماوه‌ی‌ وه‌رزێك له‌ یانه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌وه‌ بۆ یانه‌ ئیتاڵییه‌كه‌.

ئاژانسه‌كه‌ بڵاویشیكرده‌وه‌, ریناتۆ سانچێز به‌رامبه‌ر بری‌ 7 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی‌ به‌ رۆسۆنێرییه‌وه‌ ده‌كات و دوای‌ ته‌واوبونی‌ ماوه‌ی‌ خواستنه‌كه‌شی‌ میلان ده‌توانێت به‌ بری‌ 35 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه‌ به‌ هه‌میشه‌یی‌ بكڕێت.

ریناتۆ سانچێز ساڵی‌ رابردوو له‌ یانه‌ی‌ به‌نفیكای‌ پرتوگالییه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخه‌وه‌ كرد به‌ڵام نه‌یتوانی‌ متمانه‌ی‌ راهێنه‌ر به‌ده‌ستبهێنێت و جێگه‌ی‌ خۆی‌ له‌ پێكهاته‌ی‌ سه‌ره‌كیدا بكاته‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ یانه‌ باڤارییه‌كه‌ ره‌زامه‌ندی‌ ده‌ربڕی‌ ده‌ستبه‌رداری‌ بێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە305