چێڵسی گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆنتی تا 2021 نوێكرده‌وه
یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی پارێزگاری له‌مانه‌وه‌ی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتیی راهێنه‌ری كرد‌و گرێبه‌سته‌كه‌ی تاكو 2021 بۆ نوێكرده‌وه.
یانه‌ی چێڵسی له‌سه‌ر سایتی تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه, سه‌ركه‌وتوبوون له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ر و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی تر و تا ساڵی 2021 ئه‌و راهێنه‌ره له پۆسته‌كه‌ی به‌ده‌وام ده‌بێت, ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه گرێبه‌ستی كۆنتی له ساڵی 2019 كۆتایی ده‌هات.
دوای نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆنتی وتی: زۆر دڵخۆشم به ئیمزاكردنی گرێبه‌ستێكی نوێ له‌گه‌ڵ چێڵسی, شانازی ده‌كه‌م كه لێره‌م.
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ته‌مه‌ن 47 ساڵ له ساڵی 2016 بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ چێڵسی كرد و وه‌رزی رابردووش توانی نازناوی پریمه‌رلیگ بۆ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت و گه‌یشته یاریی كۆتایی جامی یه‌كێتیی ئینگلته‌راش به‌ڵام له‌سه‌ر ده‌ستی ئارسناڵ نازناوه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا.
خوێندراوەتەوە275