پاریس سان جێرمان نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نه‌یمار ده‌دات
یانه‌ی پاریس سان جێرمان هه‌وڵه‌كانی بۆ كڕینی نه‌یمار دا سیلڤای به‌رازیلی چڕكردۆته‌وه‌و ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر نرخێك بێت پێش ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێ بیگوازێته‌وه، به‌ڵام جێگری سه‌رۆكی به‌رشه‌لۆنه ره‌تیده‌كاته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یمار نه‌یمار بڕوات.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه، یانه‌ی پاریس سان جێرمان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی گرێبه‌ستێكی زه‌به‌لاحه بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی بكات‌و له‌ڕێگه‌یه‌وه نه‌یمار دا سیلڤای ده‌ستبكه‌وێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ماركا، یانه فه‌ره‌نسیه‌كه ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌یمار به به‌رشه‌لۆنه بدات كه 222 ملیۆن یۆرۆیه.
ماركا ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، پاریس سان جێرمان جگه له‌وه‌ی نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌یمار ده‌دات، ئاماده‌شه بۆ 5 ساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكات‌و موچه‌ی ساڵانه‌شی بگه‌یه‌نێته 30 ملیۆن یۆرۆ.
له‌لایه‌كی تره‌وه جۆردی میستری جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دڵنیایی داوه له‌مانه‌وه‌ی نه‌یمار‌و وتویه‌یتی له‌سه‌دا دوو سه‌د نه‌یمار له‌به‌رشه‌لۆنه ده‌مێنێته‌وه.
خوێندراوەتەوە612