ڤیدیۆ... لۆكاكۆ یه‌كه‌م گۆڵی به درێسی مانچسته‌ر یونایتده‌وه تۆماركرد
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد دووه‌م یاریی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاریی برده‌وه‌و رۆمیلۆ لۆكاكۆش یه‌كه‌م گۆڵی به درێسی شه‌یتانه سوره‌كانه‌وه تۆماركرد.
له دووه‌م یاریی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاریی بۆ یارییه‌كانی وه‌رزی نوێ، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له وڵاتی ئه‌مریكا رووبه‌روی یانه‌ی ریاڵ سالت لیك بوه‌وه.
له تایمی یه‌كه‌مداو له خوله‌كی 24 دا لویس سیلڤا گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ریاڵ سالت لیك تۆماركرد، دواتر و له خوله‌كی 29 دا هنریك موخیتریان ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ مانچسته‌ر یونایتد یه‌كسانكرده‌وه، پێش كۆتایی هاتنی ئه‌و تایمه‌ش به 7 خوله‌ك، رۆمیلۆ لۆكاكۆ گۆڵی دووه‌می مانچسته‌ر یونایتدی تۆماركرد، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م گۆڵی خۆیه‌تی به درێسی مانچسته‌ره‌وه تۆماریبكات، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا به بڕی 90 ملیۆن پاوه‌ند له ئیڤه‌رتۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه‌وه كرد.
له‌تایمی دووه‌مدا هیچ لایه‌ك نه‌یتوانی گۆڵ تۆماربكات و یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك به‌سودی ریاڵ سالت لیك كۆتایی هات.
خوێندراوەتەوە509