فرانچیسكۆ تۆتی به یه‌كجاری وازی له یاریكردن هێنا
دوای 25 ساڵ به‌رده‌وام بوون له یاریكردن فرانچیسكۆ تۆتی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئیتاڵیا و یانه‌ی ڕۆما به یه‌كجاری وازی له یاریكردن هێنا.
فرانچیسصكۆ تۆتی له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه تا كۆتایی مانگی پێنج ته‌نیا بیرم له یاریكردن و چێژ وه‌رگرتن له تۆپی پێ ده‌كرده‌وه، ده‌مویست زیاتر له‌و بواره‌دا پێشكه‌ش بكه‌م، به‌ڵام ئێستا لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه‌م هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
توتی دوای وازهێنانی یه‌كجاری له یاریكردن له یانه‌ی ڕۆمادا ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌بێته راوێژكاری مۆنشی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی رۆما و له‌و باره‌یه‌وه وتویه‌تی: كاروانێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات و سه‌ركێشییه‌كی نوێیه، ده‌مه‌وێت كه‌سێكی گرنگ بم له داهاتووی یانه‌ی ڕۆما و شاری ڕۆما.
دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نێوان ڕۆما و فرانچیسكۆ تۆتی دوای 25 ساڵ كۆتایی هات، ئه‌ستێره‌كه‌ی رۆما ئاماده‌نه‌بوو واز له یاریكردن بهێنێت و ناوی به یانه‌كانی ئه‌مریكا و چینه‌وه په‌یوه‌ست كرا، به‌ڵام ئێستا بڕیاریدا واز له یاریكردن بهێنێت و له ده‌ستی كارگێڕی یانه‌كه‌ی رۆما پۆستی راوێژكاری به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی وه‌رده‌گرێت.
خوێندراوەتەوە325