وه‌رزش

یۆڤانتۆس دۆگلاس كۆستای به‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان ناساند

یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی ئیتاڵی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دۆگلاس كۆستای‌ یاریزانی‌ نوێی به‌ ڕاگه‌یاندنه‌كان ناساند.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا كۆستا له‌ باره‌ی‌ په‌یوه‌ندیكردن به‌ یۆڤانتۆسه‌وه‌ وتی: یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ و ئاره‌زووی بینینی یارییه‌كانی‌ ده‌كه‌م، به‌رامبه‌ر بایرن میونخ له‌ وه‌رزی رابردووتری چامپیۆنس لیگ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، بۆیه‌ كاتێك هه‌لی په‌یوه‌ندیكردنم به‌و یانه‌یه‌ بۆ ره‌خسا نه‌متوانی‌ ڕه‌تی بكه‌مه‌وه‌.

وتیشی: هه‌رچه‌نده‌ ئه‌نچیلۆتی راهێنه‌رێكی زۆر باشه‌، به‌ڵام له‌ بایرن میونخ كاتی یاریكردنی زۆرم بۆ نه‌ره‌خسا، هیوادارم لێره‌ بتوانم كاتی زیاتر یاریی بكه‌م.

دۆگلاس كۆستا به‌ شێوه‌ی خواستن له‌ یانه‌ی‌ بایرن میونخه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یۆڤانتۆسه‌وه‌ كردوه‌و بۆ ماوه‌ی 2 وه‌رز گرێبه‌سته‌كه‌ی ئیمزا كردوه‌و له‌ كۆتایشدا یۆڤانتۆس مافی كڕینه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی به‌ یه‌كجاری هه‌یه‌ به‌ مه‌رجی پێدانی 30 ملیۆن یۆرۆ به‌ بایرن میونخ.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە217