سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌ستگیر كرا
سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی پۆسته‌كه‌ی له لایه‌ن پۆلیسی ئیسپانیاوه ده‌ستگیر كرا.
له ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا به‌یانی ئه‌مڕۆ پۆلیسی ئیسپانیا له ناكاو داویه‌تی به‌سه‌ر باره‌گای یه‌كێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا و ئه‌نخێل ماریا ڤیاری سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی و گۆركای كوڕی ده‌ستیگر كردوه.
پۆلیسی ئیسپانیا هۆكاری ده‌ستگیركردنی سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئیسپانیای بۆ تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی پۆسته‌كه‌ی و یاریكردن به ئه‌نجامی چه‌ند یارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بوه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا چه‌ند گه‌نده‌ڵییه‌كی تریشی خراوه‌ته پاڵ.
لای خۆشییه‌وه رۆژنامه‌ی ئێل پایسی ئیسپانی بڵاویكردوه‌ته‌وه به‌یانی ئه‌مڕۆ سانتیاگۆ پێدرازی حاكمی دادگای نیشتمانی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ڤیار و كوڕه‌كه‌ی ده‌ركردوه.
خوێندراوەتەوە236