چێڵسی گواستنه‌وه‌ی تیمۆی باكایۆكۆی ڕاگه‌یاند
یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی گواستنه‌وه‌ی تیمۆی باكایۆكۆی له یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسییه‌وه ڕاگه‌یاند و بۆ ماوه‌ی 5 وه‌رز گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا ئیمزا كرد.
یانه‌ی چێڵسی له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی هاتنی تیمۆی باكایۆكۆی ته‌مه‌ن 22 ساڵی ڕاگه‌یاندوه و ئاشكرایكردوه بۆ ماوه‌ی 5 وه‌رزی داهاتوو گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا ئیمزا كردوه، رۆژنامه‌كانیش ئاشكرایان كردوه نرخی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بڕی 40 ملیۆن پاوه‌ند له‌سه‌ر كارگێڕی یانه‌ی بلوز كه‌وتوه.
باكایۆكۆ دوای ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ میدیاكان دواو وتی: زۆر دڵخۆشم كه لێره‌م و په‌یوه‌ندیم به یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك چێڵسییه‌وه كردوه، ئیمزاكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ بلوز بۆ من شتێكی زۆر تایبه‌ته چونكه زۆر خۆشم ده‌وێت و یاریكردن بۆ ئه‌و یانه‌یه خه‌ونی منداڵیم بوه.
باكایۆكۆ له هێڵی ناوه‌ڕاست یاریی ده‌كات و وه‌رزی ڕابردوو توانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مۆناكۆدا خولی ناوخۆیی فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستبهێنێت و بۆ قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگیش سه‌ركه‌وتن.
خوێندراوەتەوە370