ئه‌ی سی میلان گواستنه‌وه‌ی لۆكاس بیلیای ڕاگه‌یاند
ئه‌ی سی میلان ده‌یه‌م گرێبه‌ستی نوێی له‌م وه‌رزه‌دا ئیمزاكردو گواستنه‌وه‌ی لۆكاس بیلیای یاریزانی ناوه‌ڕاستی ئه‌رجه‌نتینی له یانه‌ی لازیۆوه ڕاگه‌یاند.
یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه لۆكاس بیلیا به‌سه‌ركه‌وتوویی پشكنینه پزیشكییه‌كانی تێپه‌ڕاندوه‌و بوه ده‌یه‌م گرێبه‌ستی نوێی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌یان و جگه له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی دونارۆما نۆ یاریزانی نوێیان هێناوه‌ته ڕیزه‌كانیان.
میلان ئاشكراشیكردوه به كڕینی لۆكاس بیلیاوه تا ئێستا یانه‌كه‌یان 212 ملیۆن یۆرۆی له كڕینی یاریزاناندا خه‌رج كردوه‌و، رۆژنامه‌كانیش ئاشكرایان كردوه، نرخی لۆكاس بیلیا 20 ملیۆن یۆرۆیه و 17 ملیۆن پێشه‌كی ده‌درێت و 3 ملیۆنه‌كه‌ی دیكه‌ش وه‌ك پاداشت دانراوه.
لۆكاس بیلیای ته‌مه‌ن 31 ساڵ له یانه‌ی لازیۆوه په‌یوه‌ندی به میلانه‌وه‌و كردوه‌و له لێدوانێكیشیدا خۆشحاڵی خۆی به په‌یوه‌ندیكردن به رۆسۆنێرییه‌وه ده‌ربڕی.
خوێندراوەتەوە242