ماركا: چێڵسی و ریاڵ مه‌درید رێككه‌وتوون
یانه‌ی چێڵسی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی دانیلۆی به‌رازیلی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌گاته رێكه‌وتن.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ماركا، هه‌ردوو یانه‌ی چێڵسی و ریاڵ مه‌درید له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی دانیلۆ گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن ئه‌و به‌رگریكاره به‌رازیلیه په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌ی شاری له‌نده‌نه‌وه ده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ریاڵ مه‌درید له به‌رامبه‌ر بڕی 31 ملیۆن پاوه‌ند ده‌ستبه‌رداری دانیلۆ ده‌بێت.
دانیلۆی 25 ساڵ، هاوینی 2015 به بڕی 23 ملیۆن پاوه‌ند له یانه‌ی پۆرتۆی پرتوگالییه‌وه په‌یوه‌ندی به ریاڵ مه‌دریده‌وه كرد‌و تا ئێستاش 25 یاریی ئه‌نجامداوه.
خوێندراوەتەوە899