زیدان ناوی یاریزانانی بۆ گه‌شته‌كه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرا كرد
زه‌ینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری ریاڵ مه‌درید ناوی یاریزانانی بۆ گه‌شته‌كه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرا كرد‌و به‌هۆی ته‌واونه‌بونی پشوه‌كانیانه‌وه هه‌ریه‌كه له كریستیانۆ رۆناڵدۆ‌و سێرجیۆ رامۆسی بانگهێشتنه‌كردوه.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا زه‌ینه‌دین زیدان ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئاشكراكرد كه به‌شداری سێ یارییه دۆستانه به‌هێزه‌كه ده‌كه‌ن‌و یه‌كێك له‌یارییه‌كانیش كلاسیكۆیه روبه‌ڕوی به‌رشه‌لۆنه ده‌بێته‌وه.
له‌گرنگترین یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانیش تیۆ هێرناندێزی یاریزانی نوێی یانه‌كه‌یه كه دوێنێ به‌فه‌رمی پێشكه‌شی راگه‌یاندنه‌كانیان كرد.
هه‌ریه‌كه له‌كریستیانۆ رۆناڵدۆ‌و سێرجیۆ رامۆسیش له‌لایه‌ن زیدانه‌وه بانگهێشتنه‌كران،ئه‌ویش به‌هۆی ته‌واونه‌بونی پشوه‌كانیانه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌ستێره پرتوگالیه‌كه كه له‌یارییه‌كانی جامی كیشوه‌ره‌كان به‌شداری كرد‌و سه‌ره‌ڕای به‌شدارینه‌كرنی له‌یاریی دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌م، به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌كه‌ی پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا.
ریاڵ مه‌درید له‌گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا سێ یاریی دۆستانه ئه‌نجامده‌دات، كه ئه‌وانیش به‌رامبه‌ر مانچسته‌ر سیتی‌و مانچسته‌ر یونایتد‌و به‌رشه‌لۆنه‌ن.
خوێندراوەتەوە748