ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به 45 ملیۆن یۆرۆ فابینیۆی له مۆناكۆ كڕی
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سه‌ركه‌وتوو بوو له گواستنه‌وه‌ی فابینیۆی به‌رازیلی به‌ڵام له ساڵی داهاتوودا په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌وه ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌گه‌ڵ مۆناكۆ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی فابینیۆی به‌رازیلی گه‌یشتۆته رێكه‌وتن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و یاریزانه به‌رامبه‌ر بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ رووده‌كاته ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید، به‌ڵام تا كاتی گواستنه‌وه‌ی زستانه له مۆناكۆ ده‌مێنێته‌وه‌و مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوو ده‌چێته ئیسپانیا‌و یاریی بۆ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌كات.
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له ئێستادا له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێوه سزادراوه‌و ناتوانێت تا گواستنه‌وه‌ی زستانه یاریی بگوازێته‌وه بۆیه ته‌نها پشت به یاریزانه‌كانی وه‌رزی رابردوو ده‌به‌ستێت.
خوێندراوەتەوە440