ڕۆمیلۆ لوكاكو به‌شداری ڕاهێنانه‌كانی مانچسته‌ر یونایتدی كرد
رۆمیلۆ لۆكاكۆ به‌شداری راهێنانه‌كانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی له وڵاتی ئه‌مریكا كرد‌و خۆی بۆ یارییه دۆستانه‌كان ئاماده ده‌كات.
دوای كۆتایی هاتنی رێكاره یاساییه‌كان، رۆمیلۆ لۆكاكۆی هێرشبه‌ری نوێی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به‌شداری راهێنانه‌كانی یانه‌كه‌ی له شاری لۆس ئه‌نجلیسی ئه‌مریكا كرد.
شاری لۆس ئه‌نجلیس یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتیی جامی دۆستانه‌ی پاڵه‌وانه‌كانی تێدا به‌رێوه‌ده‌چێت و تیایدا یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد رووبه‌روی مانچسته‌ر سیتی ركابه‌ری و ریاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی ئه‌وروپا و به‌رشه‌لۆنه ده‌بێته‌وه.
لۆكاكۆی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، به‌پێی گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها كه نرخه‌كه‌ی 90 ملیۆن پاوه‌نده له یانه‌ی ئیڤه‌رتۆنه‌وه بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌وه كرد‌و بۆ دووه‌م جار له‌ژێر سه‌رپه‌شتی خۆزیه مۆرینیۆدا راهێنان ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2014 بووه یاریزانی چێڵسی كه ئه‌و كات مۆرینیۆش راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه بوو.
لۆكاكۆ وه‌رزی رابردوو 25 گۆڵی له‌پرێمه‌رلیگ بۆ ئیڤه‌رتۆن تۆماركرد‌و بووه دووه‌م گۆڵكاری خوله‌كه، یانه‌كه‌شی له پله‌ی حه‌وته‌مدا هات.
خوێندراوەتەوە236