جه‌یمس رۆدریگێز به خواستن بۆ دوو وه‌رز په‌یوه‌ندی به بایرن میوخه‌وه كرد
دواجار چاره‌نوسی جه‌یمس رۆدریگێزی یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید یه‌كلایبۆوه‌و به شێوه‌ی خواستن و بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانیه‌وه كرد.
یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر سایتی تایبه‌تی خۆی بڵاویكردۆته‌وه, یانه‌كه سه‌ركه‌وتووبوه له ئیمزاكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ جه‌یمس رۆدریگێزی كۆڵۆمبیی و بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز و به شێوه‌ی خواستن ئه‌و یاریزانه‌ی بۆ ئالیانز ئه‌رینا گواستۆته‌وه.
بایرن میونخ راشیگه‌یاند, رۆدریگێز پشكنینه پزیشكییه‌كانی به سه‌ركه‌وتویی تێپه‌راندوه‌و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی یانه‌كه‌وه ده‌كات و به‌شداری كه‌مپی هاوینه له چین و سه‌نگاپوره ده‌كات هه‌روه‌ها به‌شداری جامی دۆستانه‌ی ئۆدیش ده‌كات.
یانه‌ی بایرن میونخ ساڵانه بری 5 ملیۆن یۆرۆ به رۆدریگێز ده‌دات و مافی كرینی یاریزانه‌كه‌شی هه‌یه به‌و مه‌رجه‌ی 35 ملیۆن یۆرۆ به ریاڵ مه‌درید بدات.
جه‌یمس رۆدریگێز ساڵی 2014 به بری 80 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی مۆناكۆوه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه كرد و له‌و كاته‌شه‌وه به‌شداری 111 یاری كردوه‌و 36 گۆڵی تۆماركردوه‌و 41 ی گۆڵیشی دروست كردوه.
خوێندراوەتەوە403