سه‌رۆكی تۆتنهام یه‌ك ملیار پاوه‌ندی خاوه‌نی فه‌یسبووك بۆ فرۆشتنی یانه‌كه ڕه‌تده‌كاته‌وه
خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی فه‌یسبووك بڕی یه‌ك ملیار پاوه‌ند بۆ كڕینی یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی ته‌رخان ده‌كات و سه‌رۆكی یانه‌كه ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.
دانێلی لیڤی سه‌رۆكی یانه‌ی تۆتنهام ره‌تی ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ مارك زوكه‌ربێرگی خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ی فه‌یس بووك گفتوگۆیان له‌سه‌ر فرۆشتنی یانه‌ی تۆتنهام كردبێت و ده‌شڵێت بۆردی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌كه‌مان هیچ بڕیارێكی فرۆشتنی یانه‌كه‌یان تاووتوێ نه‌كردوه، له هه‌مان كاتدا رۆژنامه‌كانیش ئاشكرایان كردوه نرخی پێشنیاز كرا‌و بۆ كڕینی یانه‌ی تۆتنهام بڕی یه‌ك ملیار پاوه‌ند بوه.
سه‌رۆكی تۆتنهام ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه كۆمه‌ڵێك پێشنیازیان بۆ كراوه تاوه‌كو له نوێكردنه‌وه‌ی یاریگای وایت هارت لاین قه‌رزیان پێبده‌ن، به‌ڵام ئێمه توانیومانه پاره‌ی ته‌واو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی نوێكردنه‌وه‌كه دابین بكه‌ین و له سێ بانكی به ناوبانگی ئه‌مریكا قه‌رزمان كردوه.
خوێندراوەتەوە488