ریاڵ مه‌درید ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌رزی نوێ ده‌ستپێده‌كات
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ یارییه‌كانی وه‌رزی نوێ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و ئه‌مرۆش گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دانی سیبایۆسدا ئیمزاده‌كات و تیۆ هێرناندێزیش به هانده‌ران ده‌ناسێنێت.
دوای كۆتایی هاتنی پشووی یاریزانه‌كان، بریاره ئه‌مرۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ یارییه‌كانی وه‌رزی نوێ ده‌ستپێبكات و یه‌كه‌م راهێنان له ژێر سه‌رپه‌رشتی زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ر ئه‌نجامبدات.
دوای گه‌رانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له یاریزانه‌كان، له سه‌نته‌ری پزیشكی یانه‌كه پشكنینی پزیشكیان بۆ ئه‌نجامدرا.
بریاره ئه‌مڕۆ یانه‌ی شاهانه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دانی سیبایۆسی یاریزانی یانه‌ی ریاڵ بیتیسدا ئیمزابكات، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر 15 ملیۆن یۆرۆدا تواناكانی ئه‌و یاریزانه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
له‌لایه‌كی تره‌وه، بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له‌نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید تیۆ هێرناندێزی به‌رگریكار به هانده‌ران بناسێنێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی له یانه‌ی ئه‌لاڤێسه‌وه گواسته‌وه ریزه‌كانی.
خوێندراوەتەوە408