یانه‌كانی ئینگلته‌را 425 ملیۆن یۆرۆیان له گواستنه‌وه خه‌رجكردوه
یانه‌كانی ئینگلته‌را به‌رده‌وامن له‌درێژه‌پێدانی ئه‌و سیاسه‌تی له‌بازاڕی گواستنه‌وه‌دا زۆترین پاره خه‌رج بكه‌ن‌و له‌هاوینی ئه‌مساڵیشدا‌و تاكو ئێستا 425 ملیۆن یۆرۆیان له كڕینی یاریزان خه‌رجكردوه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه، یانه‌كانی ئینگلته‌را به‌به‌هێزی چونه‌ته بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌وه‌و له‌سه‌رجه‌م خوله‌كانی تری ئه‌وروپا زیاتر پاره‌یان له‌گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا خه‌رجكردوه.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كان، تاكو ئێستا یانه‌كانی ئینگلته‌را 425 ملیۆن یۆرۆیان له كڕینی یاریزانانی خه‌رجكردوه، به‌جۆرێك یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد زۆرترین پاره‌ی خه‌رجكردوه كه بڕه‌كه‌ی120 ملیۆن یۆرۆیه‌و هێشتا كۆتایی به گواستنه‌وه‌ش نه‌هێناوه.
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیش 90 ملیۆن یۆرۆی خه‌جكردوه‌و ئه‌ویش هاوشێوه‌ی شه‌یتانه سوره‌كان چاوی له‌چه‌ند یاریزانێكیتره بۆ ئه‌وه‌ی بیانگوازێته‌وه.
یانه‌ی چێڵسیش كه دوێنێ رۆدیگێری ئه‌ڵمانی بۆ ریزه‌كانی گواسته‌وه كۆی گرێبه‌سته‌كانی بۆ 90 ملیۆن یۆرۆ به‌رز ده‌بێته‌وه‌و هه‌رچی یانه‌ی ئارسناڵیشه 53 ملیۆنی خه‌رجكردوه‌و لیڤه‌رپوڵیش 42 ملیۆن یۆرۆی له‌گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه‌دا خه‌رجكردوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له‌ئینگلته‌را یانه‌ی تۆتنهامه كه وه‌رزی رابردوو پله‌ی دوه‌می به‌ده‌ستهێنا، تاكو ئێستا یه‌ك یۆرۆشی له‌گواستنه‌وه‌دا خه‌رجنه‌كردوه.
خوێندراوەتەوە267