وه‌رزش

مۆرینیۆ له‌ تێكدانی ئامانجه‌كانی‌ چێڵسی به‌رده‌وامه‌

خۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ تێكدانی‌ پلانی گواستنه‌وه‌كانی‌ یانه‌ی چێڵسی و دوای‌ گواستنه‌وه‌ی ڕۆمیلۆ لوكاكو ئێستا هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی تیمۆی باكایۆكۆ ده‌دات.

رۆژنامه‌كانی‌ ئینگلته‌را بلاویانكردوه‌ته‌وه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی تیمۆی باكایۆكۆی یاریزانی‌ ناوه‌ڕاستی یانه‌ی مۆناكۆ چڕكردوه‌ته‌وه‌و بڕی 35 ملیۆن پاوه‌ندیشی بۆ یانه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی پێشنیاز كردوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له‌و یاریزانه‌.

باكایۆكۆ ئامانجی یانه‌ی چێڵسی بوو له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه‌دا، به‌ڵام دوای‌ ئه‌وه‌ی په‌شیمان بوه‌وه‌ له‌ فرۆشتنی نیمانیا ماتیچ به‌ یانه‌ی‌ مان یونایتد، ئێستا ئه‌و راهێنه‌ره‌ داوا له‌ لێپرسراوانی‌ یانه‌كه‌ی ده‌كات باكایۆكۆی بۆ بگوازنه‌وه‌ و دوه‌م یاریزان له‌ ده‌ستی چێڵسی ده‌ربهێنن، دوای‌ ئه‌وه‌ی رۆمیلۆ لوكاكوشیان له‌ كاتێكدا گواسته‌وه‌ كه‌ زۆر نزیك بوو له‌ یانه‌ی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتییه‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە477