كۆستا 6 مانگ ده‌چێته توركیا و سه‌ری ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌تله‌تیكۆ
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید پلانێكی نوێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دێگۆ كۆستا داده‌نێت و تا كاتی ته‌واوبوونی سزای گواستنه‌وه‌كه‌ی به خواستن یاریزانه‌كه‌ی ده‌داته یانه‌یه‌كی خولی توركیا.
رۆژنامه‌ی كۆرێرێ دێلا سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردوه‌ته‌وه, یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دردید ڕه‌تی كردوه‌ته‌وه دێگۆ كۆستا به یانه‌ی ئه‌ی سی میلان بفرۆشێت كه رۆسۆنێری ده‌یه‌وێت بۆ شوێنی كارلۆس باكا بیگوازێته‌وه، چونكه نیازی ده‌ستبه‌رداربوون له هێرشبه‌ره‌كه‌ی نییه و دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی سزادانه‌كه‌ی له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئه‌وا ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه ڕیزه‌كانی.
رۆژنامه‌كه بڵاویشیكردوه‌ته‌وه ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید پلانێكی نوێی هه‌یه بۆ پاراستنی دێگۆ كۆستا له په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌یه‌كی تره‌وه، به خواستن بۆ ماوه‌ی 6 مانگ ده‌یدات به یانه‌یه‌كی خولی توركیا و دواتر كه ماوه‌ی سزادانه‌كه‌ی ته‌واو بوو ده‌یباته‌وه ڕیزه‌كانی، له ئێستاشدا یانه‌ی بێشكتاش ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ ماوه‌ی 6 مانگ هێرشبه‌ره ئیسپانییه‌كه بگوازێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی هه‌وڵ ده‌دات كۆستا به مانه‌وه ڕازی بكات له یانه‌ی چێڵسیدا و له‌و بڕیاره‌ی په‌شیمان بوه‌ته‌وه كه به یاریزانه‌كه‌ی وتبوو له پلانه‌كانی وه‌رزی داهاتوویدا نییه و پێویسته یانه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت.
خوێندراوەتەوە177