ڕونی: 13 ساڵه به جلی ئیڤه‌رتۆنه‌وه ده‌خه‌وم
وه‌ین ڕونی یاریزانی نوێی یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن خۆشحاڵی خۆی به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه كۆنه‌كه‌ی ده‌رده‌بڕێت و ده‌شڵێت بڕوام به ڕۆناڵد كومان هه‌یه كه ئه‌مساڵ یانه‌كه‌ی زۆر به‌ره‌و پێشتر ده‌بات.
له چاوپێككه‌وتنێكیدا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن وه‌ین ڕونی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئینگلته‌را وتی: پێشتریش و ئێستاش وتومه كه یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن تاكه یانه‌یه دوای مانچسته‌ر یونایتد یاریی بۆ بكه‌م له خولی ئینگلیزی‌دا و ئێستاش دڵخۆشم به ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێ.
ڕونی وتیشی: ماوه‌ی 13 ساڵه له ماڵه‌وه به جلی ئیڤه‌رتۆنه‌وه خه‌وتوم، چونكه ئه‌و یانه‌یه له ژیانی مندا زۆر تایبه‌ت بوه، بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ گۆدیسۆن پارك بڕیارێكی ئاسان بوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ڕونی وتی: پێموایه ئیڤه‌رتۆن ئه‌مساڵ زۆر باش ده‌بێت چونكه متمانه‌م به تواناكانی ڕۆناڵدۆ كومانی ڕاهێنه‌ر هه‌یه كه بناغه‌ی تیپێكی به‌هێزی داناوه و بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان ئاماده‌یه، منیش به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێم له ژێر راهێنه‌رایه‌تیی كوماندا.
ڕونی له ساڵی 2002 تا 2004, 77 یاریی بۆ ئیڤه‌رتۆن ئه‌نجامداوه‌و 17 گۆڵیشی تۆماركردوه.
خوێندراوەتەوە421