دۆگلاس كۆستا به خواستن بۆ یه‌ك وه‌رز په‌یوه‌ندی به یۆڤانتۆسه‌وه ده‌كات
یانه‌ی یۆڤانتۆس له گواستنه‌وه‌ی دۆگلاس كۆستا نزیكبوه‌ته‌وه‌و بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز و به شێوه‌ی خواستن له‌گه‌ڵ بایرن میونخ گه‌یشتوه‌ته ڕێككه‌وتن.
رۆژنامه‌ی لا ستامپای ئیتاڵی بڵاویكرده‌وه یانه‌ی یۆڤانتۆس و یانه‌ی بایرن میونخ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی دۆگلاس كۆستای یاریزانی به‌رازیلی گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن و بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز به شێوه‌ی خواستن ئه‌و یاریزانه یاریی بۆ یانه‌ی یۆڤاننتۆس ده‌كات و نرخی گواستنه‌وه‌كه‌ش 10 ملیۆن یۆرۆیه.
رۆژنامه‌كه ئاشكراشیكردوه له گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیاندا هاتوه یۆڤانتۆس له كۆتایی وه‌رزدا مافی كڕینی یاریزانه‌كه‌ی ده‌بێت به‌و مه‌رجه‌ی بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ به یانه‌ی بایرن میوخ بدات، به‌مجۆره‌ش نرخی دۆگلاس كۆستا بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ به‌رز ده‌بێته‌وه.
خوێندراوەتەوە213