نرخی ئه‌لێكسیس سانچێز
یانه‌ی ئارسناڵ نرخی ده‌ستبه‌رداربوون له ئه‌لێكسیس سانچێز دیاری ده‌كات و ئاماده‌یه به 80 ملیۆن پاوه‌ند هێرشبه‌ره‌كه‌ی به مانچسته‌ر سیتی بفرۆشێت.
رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا بڵاویانكردوه‌ته‌وه یانه‌ی ئارسناڵ بڕی 80 ملیۆن پاوه‌ندی له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له ئه‌لێكسیس سانچێزی هێرشبه‌ری چیلی داناوه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای لێپرسراوانی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی بوه كه داوای گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌كان بڵاویشیان كردوه‌ته‌وه یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئه‌و نرخه به زۆر ده‌زانێت و ئاماده‌ییان نیشانداوه ته‌نیا 50 ملیۆن پاوه‌ند به‌و یاریزانه بده‌ن.
گرێبه‌ستی ئه‌لێكسیس سانچێز له هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت و تا ئێستاش ڕازی نه‌بوه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئارسناڵ نوێبكاته‌وه، داواشی له ئارسن ڤینگه‌ری ڕاهێنه‌ری كردوه كه ڕێگه‌ی پێبدات یانه‌كه به‌جێبهێڵێت و په‌یوه‌ندی به مانچسته‌ر یونایتده‌وه‌و بكات.
خوێندراوەتەوە424