مانچسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئیبراهیمۆڤیچ ده‌كاته‌وه
یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستێكی نوێ له‌گه‌ڵ زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ ئیمزا بكاته‌وه‌و له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ریزه‌كانی.
رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه، خۆزێ مۆرینیۆی راهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتد ناوی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی پێشنیاز كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
میره‌ر ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، زلاتان له‌ئێستادا پێكانی هه‌یه‌و سه‌رقاڵی چاكبونه‌وه‌یه، بۆیه مۆرینیۆ دڵنیایه تاكو مانگی یه‌كی ساڵی داهاتوو به‌ته‌واوی له‌و پێكانه قورسه رزگاری ده‌بێت‌و ئه‌و كاته یانه‌كه ده‌توانێت سودی لێوه‌ربگرێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی میره‌ر، به‌هۆی ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی له‌وه‌رزی رابردوودا پێشكه‌شی كرد زلاتان ببوه جێگه‌ی سه‌رسامی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد‌و خواستی ئه‌وه‌یان هه‌بوو گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ساڵێكی‌تر نوێبكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و پێكانه قورسه‌یه‌وه ئیداره‌ی شه‌یتانه سوره‌كان له‌بڕیاره‌كه‌یان پاشگه‌ز بونه‌وه.
خوێندراوەتەوە415